مێژوی شاری سلێمانی

لێکۆڵینەوە مێژووییەکان سەرەتای دامەزراندنی شارەوانی سلێمانی بە دەمی دەسەڵاتی فەرمانڕەوای عوسمانیەوە دەبەستنەوە و ئاماژە بەوە دەکرێت؛ لە دەوڵەتی عوسمانیدا ئەنجومەنی شارەوانی (هەیئەتی مەشوەرەت) لە (٦-١٢) ئەندام پێکهاتوە و بەپێی چڕی دانیشتوان لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون و دواتریش لەناو موڵکدارەکانی ئەو شوێنە یەکێک لە ئەندامە هەڵبژێردراوەکان بەسەرۆکی شارەوانی دادەنرا و موچەکەی لە داهاتی شارەوانی بۆ دەستەبەردەکرا و بە تەمەنترین ئەندامیش دەبوە بریکاری سەرۆکی شارەوانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی یەکێک لە بڵاوکراوەکانی شارەوانی سلێمانی (شارەوانی سلێمانی و سەرۆک و وەکیلەکانی ١٨٩٠-٢٠١٠: عەبدلخالید صابر) بەڵگەنامەیەک لەبەردەست نیە پشڕاستی بکاتەوە لەسەردەمی بابانەکاندا شارەوانی هەبوبێت؛ پێ دەچێ لەو دەمەدا کاروباری خەڵکی لەلایەن چەند کاربەدەستێکی باڵای ئەو میرنشینەوە جێبەجێکرابێت.
ئەوەی زانراوە؛ یەکەم سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەساڵی (١٨٩٠) (عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگی بابان) بوە و بەفەرمانی والی بەغدا دانراوە. لەو ساڵە بەدواوە و تا ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی بیستەم بە زۆری ئەوانە دەکران بە سەرۆک، یان وەکیلی شارەوانی کە خوێندەوار و جگەلە زمانی نەتەوەکەی زمانی تورکی و عەرەبی-شیان بزانیایە.
دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و پاشەکشێی لەشکری عوسمانی لە ولایەتی موصڵ و شاری سلێمانی و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن دەسەڵاتی ئینگلیزەوە، دواتر و دوای رێککەوتنی بەریتانیا و شێخ مەحمود؛ بینای شارەوانی سلێمانی لەناو بینای سەرا-دا بوە و دواتر بینایەکی نوێی لەناو بازاڕدا بۆ دروستکراوە.
دوای پێکهێنانی دەوڵەتی پاشایەتی لەعێراق لە مانگی ئابی ١٩٢١؛ ناوی هەیئەتی مەشوەرەت گۆڕا بۆ (مەجلیسی بەلەدیە) و لە شەستەکاندا لەسەردەستی (شاکیر فەتاح) ناوەکە گۆڕا بۆ کوردی و (ئەنجومەنی شارەوانی).
لەگەڵ دامەزراندی شارەوانی سلێمانی لە ١٨٩٠ تا ساڵی ١٩٠٨ کارەکانی ئەو فەرمانگەیە بە رێکوپێکی رۆیشتوە و بەڵام دواتر بەهۆی کۆدیتای ئیتحاد و تەرەقی ئاڵۆزی و بێئدارەیی رویکردۆتەوە سلێمانی و بە دەستبەکاربونی (غەفورئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە) وەک سەرۆکی شارەوانی لە (١٩١١) بۆ جاری دوەم شارەوانی کارا بۆتەوە.
لەمانگی ئابی ١٩٢٤ەوە، دوای رەوینەوەی بەسێک لەململانێی سیاسیەکان؛ تارادەیەک هێمنی و ئارامی بۆ سلێمانی گەڕاوەتەوە و بودجەیەک بۆ شارەوانی دابینکراوە و سەرۆکی شارەوانیەکانیش بەپلەی خوێندەواریی و شارەزاییان لە بواری کارگێڕی و کەسێتی و ناسراوی بنەماڵە دەخرانە لیستی هەڵبژاردنی شارەوانیەوە.
سەرچاوە مێژوییەکان، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیەکانەوە ئاماژە بەوە دەدەن لەساڵی (١٩٢٧)ەوە دانانی کەسەکان بۆ سەرۆکی شارەوانی بە هەڵبژاردن بوە..وەکچۆن لەژمارە (٧٩)ی ساڵی (١٩٢٧)ی رۆژنامەی ژیان-دا بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی خەڵکانەی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی یەک کەس لەو سێ کەسەی کاندیدکراون بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی.
بەمجۆرە سەرۆکی شارەوانیەکان بە هەڵبژاردن بوە و تەنیا وەکیلەکان نەبێت. لەساڵی (١٩٦٩)دا بەپێی بڕیارێک وشەی بەرێوەبەر شوێنی سەرۆکی گرتەوە و لەوساڵە بەدواوە و تا راپەڕینی ١٩٩١ کەس بەهەڵبژاردن نەبوە بەسەرۆکی شارەوانی و بە دانان بوە.
لەدوای راپەڕین و دامەزراندنەوەی بەشێک لە فەرمانگەکان و زەرورییەتی شارەوانیەکان بۆ بیناکردنەوەو خزمەتکردن و بوژانەوە و گەشەسەندنی شارو شارۆچکەکان؛ حکومەتی هەرێم برەوی بە کاری ئەم دامەزراوە داوە و جارێکی تر سەرۆکی شارەوانی وەک ناوی ئیداری بۆ بەڕێوەبەرەکان بەکارهاتۆتەوە.
سەبارەت بەئەنجومەنی شارەوانیەکانیش لە ماوەی ١٩٦٩-٢٠٠٠ بە هەڵبژاردن نەبوە، بەڵکو لەساڵی ٢٠٠٠ەوە ئەنجومەنی شارەوانی هەڵبژێردرا کە لە (٢١) ئەندام پێکهاتوە و دوای ئەو بەروارە هەڵبژاردن نەکراوەتەوە.
لە(١٢٣) ساڵ تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (٤٩)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربون، بەم ریزبەندییە :
١- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ ١٨٩٠-٥/٩/١٨٩٢
٢- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ ٣٠/١١/١٨٩٢-١٩٠٧
 ٣- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/  ١٩٠٧-١٩٠٨
  ٤- ئەحمەد عیزەی بەگ/  ئەیلولی ١٩١١- کانونی یەکەمی ١٩١١
  ٥- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/  کانونی دوەمی ١٩١٢-١٩١٦
  ٦- حاجی مەلا محێدین مەعروف/  ١٩١٦-١٩١٧
  ٧- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری ١٩١٧-تشرینی دوەمی ١٩١٧
8.    ٨- ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی ساحێبقڕان/ ١٩١٧-١٩١٩
  ٩- عەبدوڵڵا حەسەن بەگ/  نیسانی ١٩٢٠-کانونی دوەم ١٩٢١
  ١٠-حەمە محەمەد حسێن-وەکیل / مایسی ١٩٢٠-تەموزی ١٩٢٠
.١١- مەحمود ئەفەندی قادر ئاغا/  سێجار سەرۆکی شارەوانی بوە: ١٩٢٠-١٩٢٣، ١٩٢٤-١٩٣١، ١٩٣٥-١٩٤٤.
  ١٢- عیزەت بەگی عوسمان پاشا/  ٥/٦/١٩٢٣- ١٤/٦/١٩٢٣
  ١٣- سەید کەریم سەید ئەحمەد بابەرەسوڵ/  حوزەیرانی١٩٢٣-ئەیلولی ١٩٢٣
  ١٤- عەبدولڕەحمان ئاغای ئەحمەد پاشا/  ئەیلولی ١٩٢٣-٢٣/١٢/١٩٢٣
  ١٥- محەمەد نورەدینی باش کاتب-وەکیل/  ٢٤/١٢/١٩٢٣-١٩٢٤
   ١٦- فارس ئەفەندی عەبدولڕەحمان ئاغا-وەکیل/  ١٤/٢/١٩٢٤-تەموزی ١٩٢٤
  ١٧- یەکتا بەگ مستەفا بەگ/  ٢٦/١٢/١٩٣١- ٢١/١١/١٩٣٥
  ١٨- عەبدولواحید نوری-وەکیل/ ٢٢/١١/١٩٣٥- ٢٩/١٢/١٩٣٥
  ١٩- عەبدولقادر ئاغای حاجی مەلا محێدین/  دووجار سەرۆکی شارەوانی بوە لە ٨/٥/١٩٤٤- ٢/٨/١٩٥٠، ١/١٢/١٩٥١- ٢١/٨/١٩٥٤
  ٢٠- رەشید صدقی غەفور/  ١٩٥٠-١٩٥١
  ٢١- حاکم فایەق هۆشیار/  ١٩٥٤-١٩٥٦
  ٢٢- عەبدوڵڵا بەگ حەمە عەلی بەگ-وەکیل/  ٦/٨/١٩٥٦- ٥/١١/١٩٦٥
  ٢٣- ئەندازیار حەسەن رەفعەت/  ٦/١١/١٩٥٦-٤/٨/١٩٥٨
  ٢٤- شاکیر فەتاح/  ٥/٨/١٩٥٨- ٢٤/٢/١٩٦١
  ٢٥- ئەندازیار محەمەد صاڵح ژاژڵەیی-وەکیل/ ١٩٦١-١٩٦٣
  ٢٦- عیزەت سەعید کابان/  ١٩٦٣-١٩٦٧
  ٢٧- جەمال عەبدول بابان/  ١٩٦٧-١٩٦٩
  ٢٨- هۆشیار تاهیر بابان/  ١٩٦٩-مارتی ١٩٧٠
  ٢٩- عەبدول سۆران قەرەنی/  ١٩٧٠-ئازاری ١٩٧٤
  ٣٠- صدیق شاوەیس-وەکیل/  ئازاری١٩٧٤-ئەیلولی ١٩٧٤
   ٣١- موحەرەم محەمەد ئەمین/  ١٩٧٤-٣٠/١/١٩٧٥
  ٣٢- ئەبوبەکر قادر صاڵح/  ١٩٧٥-٣٠/٤/١٩٧٧
 ٣٣- شێخ جەعفەر بەرزنجی-وەکیل/ ٢/٥/١٩٧٧-ئەیلولی١٩٧٧
  ٣٤- عەلی ئیبراهیم دەروێش-وەکیل/  تشرینی یەکەمی١٩٧٧-١٩٧٨
   ٣٥- ئەندازیار عوسمان محەمەد فواد/  ١/٤/١٩٧٨-١٩٨٠
  ٣٦- کەمال تۆفیق نادر/  ١١/١/١٩٨٠- ٢٠/٤/١٩٨١
   ٣٧- محەمەد رەفعەت عومەر/  ١٩٨١-١٩٨٣
  ٣٨- ئەحمەد عەبدولحەمید بامەڕنی/ ٢٢/٦/١٩٨٣- مارتی ١٩٨٥
  ٣٩- ئەندازیار کەمال عەبدوڵڵا محەمەد/  ١٩٨٥- حوزەیرانی ١٩٨٦
  ٤٠- ئەندازیار عەزیز بەکر ئەحمەد/  حوزەیرانی١٩٨٦-١٩٨٩
  ٤١- عوسمان کەریم محەمەد-وەکیل/  ١٩٨٩-١٧/١/١٩٩٠
  ٤٢- ئەندازیار نەورۆز محەمەد سەعید/ ١٨/١/١٩٩٠-١٩٩٦
٤٣- یئەندازیار حەسەن تەیب بەرخی/ ١٧/٨/١٩٩٦- ٨/٩/١٩٩٦
  ٤٤- ئازاد محەمەد فەرەج-وەکیل/ تشرینی یەکەمی ١٩٩٦-١٩٩٨
   ٤٥- ئەندازیار ئاسۆ ئیسماعیل محەمەد/  ٣٠/١٠/١٩٩٨-٢٠٠٠
   ٤٦- حاکم قادر حەمەجان/  ٤/٢/٢٠٠٠
  ٤٧- شێخ عومەر مەحوی/  ١٦/٤/٢٠٠٧- ١٩/١/٢٠١٠
    ٤٨- خەسرەو مەلا کەمال/  ١٩/١/٢٠١٠-٣١/١/٢٠١٣
  - ٤٩- یوسف یاسین محەمەد/  ٣١/١/٢٠١٣






 
Scroll