به‌شی خزمه تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاماری سه‌رجه‌م كاروچالاكیه‌كانی 12 مانگی رابردوی بڵاوكرده‌وه.
به‌شی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی سه‌رباری بوونی قه‌یران و بایكۆت و ئه‌و دۆخه دارییه‌ی كه هه‌یه له ماوه‌ی دوازده مانگی رابردوودا چالاكتر ئه‌ركه‌كانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندووه ، له پێناو پاكراگرتن و خاوێنی و جوانتر كردنی شاری سلێمانیدا .
شایه‌نی باسه ئه‌م به‌شه سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگه ئابورییه‌كان و بایكۆته‌كان ، هیچ كاتێك بایكۆتی نه‌كردووه ، به‌رده‌وام به‌رۆژانی پشووكانیشهوه له كاردا بووه له پێناو دابینكردنی خزمه‌تی زیاتر . هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه
ئاماری كار‌و چالاكی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو ، به شان و بازوی ژینگه پاریز و كارمه‌ند و شۆفێره‌كانی به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوون .
گرنگترین كاروچالاكیهكانیش خۆی له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه:
1- بری خاشاكی فرێدراو بۆ وێستگه‌ی ژێر خستنی ته‌ندروستی به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌ماوه‌ی (12) مانگدا (54196) هه‌زار ته‌ن بووه هه‌روه‌ها بری خاشاكی فرێدراوی كۆمپانیاكان (2977977)هه‌زار ته‌ن بووه . كه كۆی گشتی ده‌كاته (352000)سێسه‌ت و په‌نجاو دوو هه‌زار ته‌ن بووه
2- بری پاشماوه‌ی فرێدانی بیناسازی بۆ وێستگه‌ی ژێر خستنی ته‌ندروستی له ماوه‌ی (12) مانگی رابردودا (000 70) حه‌فتا هه‌زار ته‌ن بووه .
3- بری تاوانهكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه سه‌رپێچیان له یاساكانی شاره‌وانی سلێمانی/ به‌شی خزمه‌تگوزاری كردووه ، بریتییه له (000 000 80) هه‌شتا ملوێن دینار .
4- بری چاره سه‌ر كردنی كه‌ره‌سته‌ی به‌سه‌ر چوو له وێستگه‌ی ژێر خستنی ته‌ندروستی (250) هه‌زار ته‌ن بووه .
5-بری دور خستنه‌وه‌و لابردنی ئاژه‌ڵی ی به‌ره‌ڵا(90) بووه
6- ژماره‌ی هه‌ڵمه‌تی ساڵانه‌و هه‌فتانه (45) هه‌ڵمه‌ت ئه‌نجامدراوه له ته‌واوی سنوری گه‌ره‌كه‌كانی شاری سلێمانی .
7-بری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تابلۆ و نووسراوی بێمۆڵه‌ت (1200) پارچه‌ی جۆراو جۆر بووه .
8- له‌رێگای لیژنه هاوبه‌شه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه جیا جیاكانی قائیمقامییه‌ت و به‌شی زیاده‌ره‌وی .به‌به‌رده‌وام و رۆژانه كار له سه‌ر لادان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كاری دزێ و ناشارستانی و زیاده‌رۆی له سه‌ر موڵكی گشتی كراوه .
9- به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان به‌هاوكاری سه‌نته‌ری (جی سی سی ) به‌رێوه به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هاو كاربووین بۆ كۆنترۆڵكردنی (200) دووسه‌ت حاڵه‌تی جۆراو جۆر .
10- بری تاوانهكردنی كۆمپانیا كۆكهرهوهكان له‌رێگای لیژنه‌كانی به‌دواداچوونه‌وه (215) دووسه‌ت و پازده ملوێن دینار بووه .