سەرۆکى شارەوانى سلێمانى چەند چاکسازیەک لە بوارى زەوىدا ڕادەگەیەنێت

بەروار : 14/02/2017 ژمارەی سەردان : 293

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتى ١٤/٢/٢٠١٧ یوسف یاسین (سەرۆکى شارەوانى سلێمانى) لە بیناى سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بە ئامادەبوونى زۆرێک لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى سەبارەت هەندێک چاکسازى لە بوارى زەویدا ئەنجامدا.
لە میانەى چاکسازیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بە هاوکارى بەرێوەبەرایەتى گشتى وەبەرهێنانى سلێمانى توانراوە (٦) پارچە زەوى بە نزیکەیى (٢٠٠)دۆنم وەربگیرێتەوە لەو کەس ولایەنانەى کە پێشتر بۆ مەبەستى ئەنجامدانى پرۆژە یان هەر کارێکى تر وەریانگرتوەو بەکاریان نەهێناوە.
ئاماژەى بەوەشکرد کە ئەو زەویانە جارێکى تر دابەش دەکرێتەوە بەسەر خانەوادەى شەهیدان و پێشمەرگەو ئەو کەسانەى کە موستەحەقى وەرگرتنى زەوین و تا ئێستا وەریان نەگرتوە.
یوسف یاسین ئاماژەى بە درێژەدانى پرۆسەى وەرگرتنەوەى زەوى کرد بەبێ گوێدانە پلەو پایەى ئەو کەسانەى کە پێشتر زەویان وەرگرتوە بۆ ئەنجامدانى هەر کار و پرۆژەیەک کە تا ئێستا بەکاریان نەهێناوە یان کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردوە.
 
Scroll