سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی له‌ ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكوخاوێنی كرد

بەروار : 16/04/2017 ژمارەی سەردان : 163

به‌ دروشمی ( هه‌موومان ژینگه‌ پارێزین ) هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی رۆژی (ژینگه‌ی هه‌رێم ) به‌یانی ئه‌مرۆ 2017/4/16 به‌سه‌ر په‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێز سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری باخچه‌كان و سه‌رۆكی بۆردی خاشاك، سه‌رجه‌م شوێنكاری هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاككردنه‌وه‌و جوانكاری شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیاری و ده‌روازه‌كانی شار به‌سه‌ر كرانه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاوێنی و جوانكاری له‌ لایه‌ن به‌شی خزمه‌تگوزاری و كۆمپانیا كۆكه‌ره‌وه‌كان ئه‌نجامدرابوو، كه‌ ژماره‌ یه‌كی زۆر له‌ ئامێرو ژینگه‌ پارێز به‌شداریان تێدا كردبوو.

                                                                                                                                            خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی

1.jpg


2.jpg

3.jpg

4.jpg

5.jpg

6.jpg



 
Scroll