ژماره‌یه‌ك گه‌وڕ له‌ سنوری گه‌ڕه‌که‌کانی وڵوبه‌و شێخ عه‌باس لاده‌برێن

بەروار : 24/04/2017 ژمارەی سەردان : 218

له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی زیاده‌ڕه‌وی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ی که‌ که‌سانی زیاده‌ڕه‌ویکار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٤/٤/٢٠١٧ ژماره‌یه‌ک گه‌ور له‌ سنوری گه‌ڕه‌که‌کانی وڵوبه‌و شێخ عه‌باس لابران.


دوابه‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسای، پێشوه‌خت لیژنه‌کانی نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی  ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه‌ی کردبوو که‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا گه‌وڕه‌کانیان دور بخه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری ماسته‌رپلانی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی.


سه‌رباری ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ به‌ڵام خاوه‌ن گه‌وره‌کان ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ی که‌ کردبوویان لای ببه‌ن، بۆیه‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی زیاده‌ڕه‌وی هه‌ستان به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ و لادانی سه‌رجه‌م گه‌وڕه‌کان که‌ ژماره‌یان (٢٥) گه‌وڕ بوو.


جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ تیمه‌کانی به‌شه‌کانی زیاده‌ڕه‌وی و خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌ویه‌کان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی جوانی شاری سلێمانی و دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی پاک و خاوێن بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان. 

1.jpg

2.jpg


3.jpg


4.jpg


5.jpg




 
Scroll