ژماره‌یه‌ك گه‌وڕی ئاژه‌ڵ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ڕوخێنرا

بەروار : 18/05/2017 ژمارەی سەردان : 127

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هه‌ردوو به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی زیادەڕەوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ بنه‌بڕكردنی زیادەڕەوی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ لابردنی گه‌وڕی ئاژه‌ڵ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ( ماردین، رۆشنبیر، سێ توان، سنه‌، ئاسۆس) گرته‌وه‌ كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ سنوری ماسته‌ر پلانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له‌ (٢٠) گه‌وڕی ئاژه‌ڵ ڕوخێنرا.

پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كردبوه‌وه‌ كه‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو شاردا ڕێگه ‌پێنه‌دراوه‌ و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.

1.jpg

2.jpg


3.jpg


4.jpg


5.jpg


6.jpg


7.jpg


8.jpg


9.jpg


10.jpg


11.jpg


 
Scroll