ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ڕۆژانی جه‌ژن ڕاگه‌یه‌ندرا

بەروار : 27/08/2017 ژمارەی سەردان : 287

به‌ئاماده‌بوونی به‌شێک له‌که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ (٢٧/٨/٢٠١٧) لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ک له‌ دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی کۆبووه و  له‌کۆنگره‌یه‌که‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا ئاماده‌کاریه‌کانیان بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یاند.
‌ئاوات محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند:به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان سه‌ردانی بازاڕ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ تیمه‌كان و مه‌فره‌زه‌كان زیاد ده‌كه‌ین بۆ زیاتر پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناو بازاڕ.
وتیشی"له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر گۆڕستانه‌كان وه‌كو كارئاسانییه‌ك بۆ هاوڵاتیان ده‌گرین، بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتوچۆ كه‌مبێته‌وه‌، ئاسایش و پۆلیس و هاتووچۆو تیمی ته‌ندروستیش له‌و شوێنانه‌ له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بن".
داواشیكرد، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی هاوڵاتیان ده‌یكه‌ن به‌قوربانی ته‌ندروست بێت و له‌قه‌سابخانه‌كان سه‌رببڕدرێن و وتی"ئه‌گه‌ر له‌ قه‌سابخانه‌ش سه‌ریان نه‌بڕی له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا سه‌ری ببڕن، له‌ڕێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆكیشه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌شی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی سلێمانی بۆ رێگریكردن له‌زیاده‌ڕۆیی كه‌ هه‌ندێك كه‌س رۆژانی جه‌ژن به‌هه‌ل ده‌زانن و زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر موڵكی گشتی، تیمه‌كانیان له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ و هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات شوێنه‌كه‌ی تێكده‌درێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌شتوگوزار، ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و گشتییه‌كاندا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و تیمی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك له‌ئاماده‌بایشدا ده‌بن، چونكه‌ پێشبینیده‌كرێت گه‌شتیارێكی زۆربێنه‌ شاره‌كه‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌رۆژانی جه‌ژندا چێشتخانه‌و  مۆڵ و شوێنه‌ گشتی و گشتیارییه‌كان به‌رووی میوان و گه‌شتیاراندا كراوه‌ ده‌بن


 
Scroll